٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"کێشەی مامۆستایانی خانەنشین چارەسەرکرا"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: "بۆ ئەوەی بۆشایی لە ناوەندەکانی خوێندن دروست نەبێت، ئەو مامۆستایانەی خانەنشین دەبن بەردەوام دەبن لە کاری خۆیان تاوەکو پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ تەواو دەبێت و مووچەشیان بەتەواوی پێدەدرێت."

د.سەیوان فەرەج، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەھۆی بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نزیکەی ٥ ھەزار و ٥٠٠ مامۆستا خانەنشین دەبن، بەڵام بۆ ئەوەی بۆشایی لە ناوەندەکانی خوێندن دروست نەبێت حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی داوە ئەو مامۆستایانە لە دەوامی خۆیان بەردەوام بن تا ئەمساڵی خوێندن تەواو دەبێت، بۆ ئەوەی بۆشایی لە پرۆسەی خوێندن دروست نەبێت."

د.سەیوان فەرەج گوتیشی "ھەر مامۆستایەک خانەنشین بووبێت مووچەی چەندی کەمبێت حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو بڕە پارەیان پێ دەدات، بۆیە ئەو ڕێژەی مووچەی مامۆستایان بەھۆی خانەنشینی کەمدەبێتەوە بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵی خوێندن، بۆ ساڵی داھاتوو ڕاستە گرفتی کەمی مامۆستا دروست دەبێت، بەڵام  ھەوڵ دەدەین تا ئەو کاتە ئەو گرفتە چارەسەر بکەین، ئەوەی گرینگە ئەمساڵ گرفتی کەمی مامۆستا دروست نەبێت تا ساڵی خوێندن تەواو دەبێت."

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار