٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی لە سێ خاڵ پێکهاتووە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- لێخۆشبوونی تەواو بۆ قەرزی سوودی کشتوکاڵی دەرکرا. هاوکات پێشنیازێک بۆ لێخۆشبوون لە بەشێکی قەرزی خانووبەرە ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کراوە. 

بە گوێرەی نووسراوێکی فەرمی کە ئەمڕۆ یەکشەممە، 09-03-2025، ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە پسپۆڕییەکان کراوە و ئیمزای ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، ئەنجوومەنی وەزیران لێخۆشبوونی بۆ قەرزی سوودی کشتوکاڵی دەرکردووە. 

بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (15786) لە 12-11-2024، دەرکراوە و لە سێ خاڵ پێک هاتووە:

1- ڕەزامەندی درا لەسەر لێخۆشبوون لە سوودی بانکی کشتوکاڵی ئەو جووتیارانەی نەیانتوانیوە قەرزەکانیان بەهۆی قەیرانی داراییەوە بدەنەوە. 

2- ئەوانەی کۆی قەرزەکانیان گەڕاندووەتەوە، تەنیا سوودەکەیان لەسەر ماوەتەوە، ئەم لێخۆشبوونە دەیانگرێتەوە. 

3- جووتیار پێویستە لە ماوەی ساڵی دارایی (2025) قەرزەکە بگەڕێنێتەوە، بە مەرجێک لە سێ گوژمە زیاتر نەبێت و لێخۆشبوونەکە لە دوای وەرگرتنەوەی دوایین گوژمە بۆی دەکرێت. 

هەواڵی پەیوەندیدار