٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندی پارتی و بەرپرسی یەکەمی پارتی کۆمۆنیستی چین کۆبوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

چین-KDP.info- شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی چین لەگەڵ بەرپرسی یەکەمی پارتی کۆمۆنیستی چین لە شاری خواینین بە ئامادەبوونی گەورە بەرپرسانی ئیداری و حزبی ئەو شارە کۆبووەوە.

لە درێژەی سەردان و دیدارەکانی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ وڵاتی چین، ئەمڕۆ شەممە ٨ی۳ی ۲٠۲٥، بەرپرسی یەکەمی پارتی کۆمۆنیستی چین لە شاری  خواینین پێشوازی لە شاندی پارتی کرد و کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئیداری و حزبی ئەو شارە بەڕێوەچوو.

لە چوارچێوەی بەرنامەی سەردانی شاندی پارتی بۆ وڵاتی چین، بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانیان و برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و چین، سەردانی شاری خواینینیان کرد.

شاری خواینین یەکێک لە شارە پێشکەوتووە گەورەکانی چینە و ژمارەی دانیشتوانی ٣ ملیۆن کەسە و، لەلایەن  (رێن زێفێنگ) بەرپرسی یەکەمی حکوومەت و پارتی کۆمۆنیستی چین لە شارەکەو بەرپرسانی باڵای حزبی و حکوومی پێشوازی کران و کۆبوونەوەیەکی فراوان لە نێوان ھەردوولادا بەڕێوەچوو، دواتر ھەردوولا دیاری یادگارییان پێشکەشی یەکتر کرد، لە کۆتاییدا ئێوارەخوانێکی فەرمی فراوان بۆ شاندی پارتی ڕێکخرا.

هەواڵی پەیوەندیدار