پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی خالد کمال احمد درویش

ھەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی خالد کمال احمد درویش پەیامێکی سەرەخۆشی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ سووریا (خالد کمال احمد درویش)ـمان پێ گەیشت.
پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو خالد کمال احمد درویش و هەڤاڵانی لە پارتی دیموکراتی کوردستان ـ سووریا دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.
لە خودای مەزن داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
8ی ئاداری 2025




