٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئافرەتانی کوردستان و جیهان کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ شەممە 8ـی مارس/ئاداری 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان "هەشتی مارس" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئافرەتانی کوردستان و جیهان کرد .

‎دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی..

‎٨ی مارس لە هەموو ئافرەتانی کوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز بێت، ئافرەتانی کوردستان نموونەی فیداکاری و کۆڵنەدان و سەربەرزیین و پێویستە هەموومان ڕێز لە پێگە و ماف و داواکارییەکانیان بگرین. لە ڕۆژی جیهانیی ئافرەتدا هیوای بەختەوەری و سەرکەوتن بۆ هەموو ئافرەتانی کوردستان دەخوازم

 

 مه‌سعود بارزانی

8ی ئاداری 2025

هەواڵی پەیوەندیدار