٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی هەشتی مارس، پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، لە سەرجەم ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکات و دەڵێت، جێی خۆشحاڵییە ئەمڕۆ ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان، ڕۆڵێکی بەرچاو و کارایان لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە.

سەرۆک وەزیران دەڵێت، ڕێز و پێزانینی زۆرمان بۆ خەبات و تێکۆشان و ڕۆڵی دیاری ئافرەتانی کوردستان لە مێژووی گەلی کوردستاندا هەیە، کە هەمیشە نموونەی نیشتمانپەروەری و ئازایەتی و گیانفیدایی و قوربانیدان بوون.

هەر لە پەیامەکەدا هاتووە، جێی خۆشحاڵییە ئەمڕۆ ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان، ڕۆڵێکی بەرچاو و کارایان لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە و پابەندیشین بە زیاتر ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان لە بەردەم ئافرەتانی کوردستان و بەرزکردنەوەی ڕێژە و ئاستی بەشدارییان لە بوارە جۆراوجۆرەکانی بەڕێوەبردن، هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو جۆرە توندوتیژی و جیاکارییەک لە دژی ئافرەتان.

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت، هەشتی مارس پیرۆز بێت و هیوای پێشکەوتنی زیاتر بۆ ئافرەتانی کوردستان دەخوازم.

هەواڵی پەیوەندیدار