٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندی پارتی و بەرپرسانی باڵای پارتی کۆمۆنیستی چین کۆبوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

چین-KDP.info- شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی چین، کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پارتی کۆمۆنیستی چین لە ھەرێمی ئاینھوا کرد.

لە درێژەی سەردان و دیدارەکانی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ وڵاتی چین، سەرلەبەیانی ڕۆژی ھەینی ۷ی۳ی ۲٠۲٥ لە شاری ھیفی پایتەختی ھەرێمی ئاینھوا کۆبوونەوەیەکی وردو فراوانی لەگەڵ بەرپرسانی ڕێکخستن و پەیوەندییەکانی دەرەوەو ئەکادیمیای حزبی لە سنووری ھەرێمی ئاینھوا کرد.

ھەرێمی ئاینھوا دانیشتوانەکەی ٦۲ ملیۆن کەسە و بە ۱۱یەمین ھەرێمی گەورەو فراوانی چین دادەنرێت و ناوەندیکی گەورەی تەکنەلۆژی و بازرگانی و پیشەسازییە.

‏‎شاندی پارتی کۆمۆنیستی چین بە وردی باسیان لە بەرنامە و پڕۆژەو کارەکانی حزبەکەیان لەم ھەرێمە کرد بەتایبەتی چۆنیەتی ڕێکخستنی ئۆرگانەکانیان و چالاکییە حزبییەکان و ئامادەکردنی ئەندام و کادیرانیان و کۆرسەکانی پێگەیاندن و ھۆشیاری و ھەماھەنگی لەگەڵ ئیدارەو بەڕێوەبردنی کاروباری ھاووڵاتیان.

د. ھێمن ھەورامی سەرۆکی شاندی پارتی لەسەر ھەڵوێست و سیاسەت و بۆچوونەکانی پارتی بۆ پەیوەندی ھەمەلایەنە لەگەڵ چین و ڕۆڵ و پێگەی پارتی لە ئاستی ناوخۆیی و عێراقی و ھەرێمایەتی، ڕوونکردنەوەو بەرچاوڕوونی زۆری خستەڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار