سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نەمسا لە عێراق کرد

ھەولێر-KDP.info-سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە باڵیۆزی نەمسا لە عێراق کرد و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە کردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦-٣-٢٠٢٥ مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەندریا ناسی، باڵیۆزی نەمسا (ئۆستریا) لە عێراق کرد، لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای جەختکردنەوە لەسەر زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و بە تایبەتی ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق تاوتوێ کرا.
باڵیۆزی نەمسا سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد بۆ ھاوکاری و ھاوئاھەنگیکردنی حکوومەت لەگەڵ باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی.




