مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (ستار ئەحمەد غەفوور) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (ستار ئەحمەد غەفوور)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.
بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (ستار ئەحمەد غەفوور)
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی، خوالێخۆشبوو (ستار ئەحمەد غەفوور)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٥ی ئاداری ۲۰۲٥




