٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ناوه‌ڕۆكی کۆبوونەوەی شاندی پارتی و ئەکادیمیای شەنگهای بۆ زانستە کۆمەڵایەتییەکانی چین

سەرچاوە: KDP.info

شەنگهای-KDP.info- شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان لە وڵاتی چین، سەردانی (ئەکادیمای شەنگهای بۆ زانستە کۆمەڵایەتییەکان) کرد، لەلایەن بەڕێز (پڕۆفیسۆر یاو جیانلۆنگ) جێگری سکرتێری ئەکادیمیا و هەڤاڵانیەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا.

‎دوای نیوەڕۆی ڕۆژی ٥ی ۳ی ۲٠۲٥ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان کە بە سەردانی فەرمی لە وڵاتی چینە، سەردانی (ئەکادیمای شەنگهای بۆ زانستە کۆمەڵایەتییەکان) کرد، لەلایەن بەڕێز: (پڕۆفیسۆر یاو جیانلۆنگ) جێگری سکرتێری ئەکادیمیا و هەڤاڵانیەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا، سەرەتا بەڕێز: (پڕۆفیسۆر جینگ فوجای) بەڕێوەبەری نووسینگەی هاوکاری و هەماهەنگی ئەکادیمیا، بەخێرهێنانی شاندەکەی کرد و پاشان پوختەیەکی لەسەر دامەزراوەکەیان باس کرد، دواتر د. هێمن هەورامی سەرۆکی شاندی پارتی سوپاسی داوەت كردن و ئەو پێشوازییە گەرمەی کرد، پاشان داوای کرد شاندێکی ئەکادیمیا سەردانی کوردستان بکەن بۆ ئەنجاندانی توێژینەوە و بەشداری لە لوتکە و ئیڤێنتە زانستییەکان.

لەتەوەری دووەمی بەرپرسی توێژینەوە نێو دەوڵەتییەکان ئەندامان هەر یەکەو بەگوێرەی پسپۆرییەکانیان باسێکی پوختی کار و چاڵاکییەکانیان کرد.

دواتر دەرفەت درا بۆ گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەی پرسیارەکان، لەکۆتاییدا بەڕێزانی ئەکادیمیا بەدڵخۆشییەوە لە بایەخ و گرنگی زانیارییەکانیان ڕوانی لە ناساندنی کوردستان و پێگە ستراتیژییەکەی و دیاری لەلایەن هەردوو لایەنەوە پێشکەش بەیەك کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار