٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لاوانی دەروازەی ڕاپەڕین بۆ KDP: بە هیواوە بۆ ئایندە دەڕوانین

سەرچاوە: KDP.info

ڕانیە-KDP.info- لاوانی دەڤەری ڕاپەڕین لە ساڵیادی ڕاپەرینە مەزنەكەی کوردستان دژ بە حكوومەتی بەعس دەڵێن، دەبینە پارێزەری قەوارەی دەستووریی كوردستان بۆ پاراستنی ئەو حكوومڕانییە كوردیەی بە خەباتی پێشمەرگە گیان لەسه‌ر دەستەكانمان بەرهەمهاتووە.

خۆشناوی لاوان، لە دەڤەری ڕاپەڕین بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، "بە فەرمانی سەرۆك بارزانی، بڵێسەی ڕاپەڕین و دابەزینی پێشمەرگە لە ڕانیەی سەرمەشق دەستیپێكرد، ئێستا دەبینین لە ڕاپەڕین چەند دەستكەوتێکی گرینگ لە ئاسایش، خۆشگوزەرانی و بەرەوپێشچوونی كوردستان بەرهەمهاتووە، ئێمە نیشتمانی خۆمان خۆش دەوێت هیچ كات ملكەچ نابین بۆ فەرمانێك لەلایەن دووژمنەوە بەسەرماندا بسەپێندرێت.

هاوکات دەشڵێ، لە داهاتووی وڵاتەكەمان گەشبینین، ئێمە چاومان لەوەیە دەستكەوتی زیاتر بۆ گەلەكەمان بەدی بێت و بە هیواوە بۆ ئایندە دەڕوانین.

لای خۆشیەوە كچە چالاكوانی كۆمەڵگه‌ی مەدەنی لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، زریان فاتیح دەڵێت، "لە ساڵیادی ڕاپەڕین گرینگە هەمووان هەستی نیشتمانی لای لاوان و گەنجانی وڵاتەكەمان بەرز بكەینەوە، خاكی خۆمان خۆش دەوێت، دەبێت منداڵەكانمان وا پەروەردە بكەین خاك و ئاو و ئاڵای خۆیان خۆشبووێت، نەوەكانمان گۆشبكرێن بەوەی داگیركەر خاكمانی داگیركردووە و گەلەكەمانی چەوساندووەتەوە، بەڵام بەرهەمی ڕاپەڕین بە سەركردایەتی سەرۆك بارزانی و یەكدەستی گەلەكەمان ئازادی و خۆشگوزەرانی لێكەوتووەتەوە، ئەمڕۆ ئێمە بە ئازادی لەسەرخاكی خۆمان دەژین.

هەروەها گوتیشی، "سڵاو بۆ پێشمەرگە دەنێرین و سەری ڕێزیش بۆ شەهیدان نەوی دەكەین، پێشمەرگە شان بەشانی گەل، لە ڕاپەڕین توانیان دڕندەترین حكوومڕانی كۆتایی پێبهێنێت، لە ڕابردوودا ئێستا پێشمەرگە گەلی ئێمەی پاراستووە پێشمەرگە پیرۆزە، دەبێت نەوەكانمان وا پەروەردە بكەن پارێزەری خاكی كوردستانبن.

هاوکات قوتابی شازاد حەمەدەمین خدر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوتی، "ڕانیە بۆ من جێگای شانازی و فەخرە، ئێمە خۆشحاڵین یەكەم چەخماخەی ڕاپەڕین لە ڕانیەوە لێدراوە، ئێمە ڕاستە تەمەنمان لەوەدا نەبووە لە ڕاپەڕین ڕۆڵمان بووبێت، بەڵام شانازی دەكەین باوك و برامان ڕۆڵی گرینگیان لەو ڕاپەڕینە هەبووە کە كۆتایی هاتن بووە بە حوكمی گۆڕبەگۆڕی ڕژێمی بەعس.

ناوبراو لە کۆتاییدا گووتیشی، "کە شانازی بەوەوە دەكەم حكوومڕانییەكی كوردی هەیە، ئامادەین بە خوێن بەرگری لە خاك و زمانی كوردی بكەین، ئێمە بەداخین ڕایەكی سیاسی درووست بووبێت گەنجان هان بدات دژی قەوارەی كوردستان بێت، ئەوانە نەشارەزان لە مێژوو، نازانن ڕژێمی بەعس چەند زاڵم بووە لەگەڵ گەلەكەمان، ئێستاش ئەقڵیەتێك هەیە بۆ ئازاردانی خەڵكی ئێمە لە ڕێگه‌ی ئابلۆقەی داراییەوە، بەڵام گەلی ئێمە بە یەكدەست دووژمنان تێك دەشكێنێت.

 

عەزیز ڕەسووڵ

 

هەواڵی پەیوەندیدار