شەنگەهای.. یەکەم ڕۆژی بەرنامەی سەردانەکەی شاندى پارتی

شەنگەهای-KDP.info- شاندى پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی چین ـ شەنگەهای، سەردانی پەیمانگای حزبی کۆمۆنیستی چین و پەیمانگای بەڕێوەبردن دەكات.
سەرلەبەیانی رۆژی ٥ی ۳ی ۲٠۲٥ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان کە بە سەردانی فەرمی لە وڵاتی چینە، لە یەکەم ڕۆژی بەرنامەی سەردانەکەدا، سەردانی (سەردانی پەیمانگەی حزبی کۆمۆنیستی چین و پەیمانگەی بەڕێوەبردنی لە شەنگەهای)کرد، لەلایەن بەڕێز: (وان یو جی) و هەڤاڵانیەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا، سەرەتا بەڕێز: (وان یو جی)، بەخێرهێنانی شاندەکەی کرد و دواتر پوختەیەک لەسەر دامەزراوەکەیانی باس کرد، دواتر د. هێمن هەورامی سەرۆکی شاندی پارتی سوپاسی داوەت كردن و ئەو پێشوازییە گەرمەی کرد، دواتر داوای کرد کە شاندێکی پەیمانگەکە سەردانی کوردستان بکەن بۆ قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکان و سوود وەرگرتی لە ئەزموونی سەرکەوتووی پەروەردە و پێگەیاندنی حزبی کۆمۆنیستی چینی.
لەتەوەری دووەمی سەردانەکەدا بۆ پەیمانگە سیمیناریێک لەلایەن بەڕێز: (د. هاو)، بە ناونیشانی (دەستکەوتەکانی وڵاتی چین، لە گەشەسەندنی خێرا بۆ گەشەسەندنی کوالیتی بەرز) پێشکەشکرا.
لەکۆتاییدا پرسیار و گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە ئەنجامدرا و دیاری لەلایەن هەردوو لایەنەوە پێشکەش بەیەك کرا.






