وەزارەتی ناوخۆ ئەو گۆڕانکاریانەی لە مۆڵەتی شۆفێری کراوە بۆ KDP دەخاتەڕوو

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، دوای گۆڕینی جۆری مۆڵەتی شۆفێری بۆ دیجیتەڵ و بە ئەلیکترۆنیکردنی سوودێکی زۆری بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان ھەیە، لەوانە دەتوانن بەو مۆڵەتە لە دەرەوەی وڵات بەبێ ئەوەی مۆڵەتی نێودەوڵەتیت ھەبێت ئۆتۆمبێل لێبخورێت.
دکتۆر ھێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "بابەتی مۆڵەتی شۆفێری لەناو بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆ لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی بەناوبانگ مۆڵەتی شۆفێری بەدیجیتاڵ کراوە و ئێستا ئەو کارتەی ھاووڵاتی وەکو مۆڵەتی شۆفێری وەریدەگرێت جیاوازە لەوەی پێشوو، واتا ئەمە بەشێوەیەکی ستانداردی جیھانییە ھاوشێوەی مۆڵەتی شۆفێری جیھانە و لەڕووی ستایلەوە و لەڕووی ھێماسیکوریتیانەی لەناوی ھەیە و ھەر مۆڵەتێکی و ھەموو پەنجەکانی لەناو مۆڵەتی شۆفێری ھەیە، واتا بایۆمەتری شۆفێرەکە چۆتە ناو مۆڵەتی شوفێری، بۆیە ئەو مۆڵەتە بۆ شۆفێر گرنگە بەھۆی ئەوەی تەزویر ناکرێت و دەتوانێت بەو مۆڵەتە لە دەرەوەی وڵاتیش لێبخورێت ھاوشێوەی مۆڵەتی وڵاتانی دیکە، بۆیە ئەگەر مۆڵەتی نێودەوڵەتیشی لا نەبێت بەو مۆڵەتەی ئێستا ھەیە دەتوانی ئۆتۆمبێل لە دەرەوەی وڵات لێبخورێت.
دکتۆر ھێمن میرانی جەختیش دەکاتەوە، لە ئێستادا ئەگەر ھاووڵاتیان بچن بۆ وڵاتانی دراوسێ یاخود ئەورووپاش ئەگەر مۆڵەتی تازەیان پێبێت دەتوانن ئۆتۆمبێلی پێ لێبخورن، بۆیە ئەم گۆڕانکاریەی لە مۆڵەتی شۆفێری کراوە زۆر گرنگە، بۆیە بەپێی سیستەمی وڵاتانیش دەمێنێتەوە، لە ھەندێک وڵات بەبێ ھیچ ڕێکارێک دەتوانی بەو مۆڵەتە لە دەرەوە ئۆتۆمبێل لێبخوری و لە ھەندێک وڵات تەنیا دەتوانی لەنا دەفتەری مۆڵەتی نێودەوڵەتی دانێی شوفێری بکەی، بۆیە ئەو مۆڵەتەی ئێستا لەوەی پێشوو کاغەزێکی ئاسایی بوو باشترە و بە نێودەوڵەتی کراوە.
میرانی ڕوونیشیکردەوە، "بەپێی ڕێنمایی تازەی مۆڵەتی شۆفێری ئەوانەی تازە دەبنە خاوەن مۆڵەتی شۆفێری تەمەنیان دەگاتە ١٨ ساڵ پێویستە بەشداری لە خولێکی ٢١ کاتژمێری تیۆری و خولێکی ١٢ کاتژمێری پراکتیکی بکەن وانەی فێربوون و بوون بە شۆفێرێکی سەلامەت فێربن و دواتر ١٢ کاتژمێر لەسەر شەقام ئەوەش دەکەن و مۆڵەتەکانیش چەند جۆریان ھەیە، بۆیە دوای وەستانی دەرھێنانی مۆڵەتی گشتی لە دوو ھەفتەی داھاتوو دەرھێنانی ئەو جۆری مۆڵەتەش دەستپێدەکاتەوە و ھاووڵاتیان دەتوانن بچن نۆرە بگرن.
بڵند ئیبراھیم




