٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

11 بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی نە‌هێشتنی ماددەی هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، لە چەند ئۆپاراسیۆنێکدا زیاتر لە 26 کیلۆ و 208 گرام ماددە هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە و 11 بازرگانیش دەستگیر کران.

ئەرکان بیبانی، گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی نە‌هێشتنی ماددەی هۆشبەرەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، "لە ژمارەیەک چالاکی لە دوو هەفتەی ڕابردوودا، بە هاوکاری و هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران و چۆمان و پیرمام و چاودیری بەدواداچوون، توانرا دەست بەسەر زیاتر لە زیاتر لە 26 کیلۆ و 208 گرام ماددە هۆشبەر بگیرێت کە پێک هاتبوون لە جۆرەکانی کریستاڵ و حەشیش و هێرۆین.

هەروەها لە هەڵمەتەکەدا توانرا ژمارەیک تۆڕی کڕین و فرۆشتن، هەڵبوەشێنرێنەوە کە پێک هاتبوون لە 11 بازرگان.

ئەرکان بیبانی گوتیشی، "لەدادگا بەپێی یاسای مامەڵەکردن بە ماددەی هۆشبەر دۆسی تاوانیان بۆ کراوەتەوە.

هەروەها هۆشداریشی دا هاووڵاتییان لە بەکارهێنان و مامەڵەکردنی ماددە هۆشبەرەکان دوور بکەونەوە و هەر زانیارییەکیشیان لەو بارەیەوە دەست کەوت بنکە و بەڕێوبەرایەتییەکانی ئاسایش ئاگادار بکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار