٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕۆژنامەنووسانی ھەڵەبجە: ماڵپەڕی KDP دەزگایەکی جێگای متمانەیە

سەرچاوە: KDP.info

ھەڵەبجە-KDP.info- بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕۆژنامەنووسانی پارێزگای ھەڵەبجە، پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و ستافی ماڵپەڕەکە دەکەن و دەڵێن، ماڵپەڕی فەرمیی پارتی، بەرپرسیارانە کار دەکات و لە چوارچێوەی نەتەوە و نیشتماندا ڕاستگۆیانە ھەواڵەکان دەگوازێتەوە و بووەتە سەرچاوەی بڕواپێکراوی ھەواڵی میدیاکان.

لەمبارەشەوە ھادی کوڵکنی، ڕۆژنامەنووس لە ھەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، "ئەوەندەی خوێنەری ھەواڵ و ڕاپۆرتەکانی ماڵپەڕی فەمیی پارتی بووم، ھەواڵ و ڕاپۆرتەکانتان لە ھەواڵی ڕۆژانە و پرسە سیاسییەکاندا سەرچاوەی دیار بووە، ئەوەش پێمان دەڵێت، میدیای حزبی دەبێت بەرپرسیارانە مامەڵە بکات و ڕەچاوی دەروونی خوێنەر بکات، ئەمەش لەسەر بنەمای نەتەوە و نیشتمان.

ئەو دەڵێت، "نابێت میدیا لە پرسە سیاسییەکاندا بەھای کۆمەڵایەتی بخاتە مەترسییەوە، ئەمەش لە ئاستێکی باش لە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی بەدی دەکرێت، پێویستیشە زیاتر گرنگی بە داواکاری ھاووڵاتییان بدرێت، لێرەشدا پیرۆزبایی لە ستافی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی بە گشتی دەکەین، بە ھیوای ئەوەی ساڵیادی دەزگاکەتان ببێتە ھۆی ئەوەی زیاتر پێشبکەون.

ئەمین حاجی زەڵمی، سەرپەرشتیاری ماڵپەڕی "ھەورامان نیوز" دەڵێ، "خوێنەری ھەواڵ و ڕاپۆرت و چاوپێکەوتنەکانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتیم، دەزگایەکی جێگای متمانەیە، ھیچ لەو بابەتانەی بڵاوی دەکاتەوە بەبێ سەرچاوە نییە، ھەروەھا کارەکانی بە ھەناسەی نیشتمانی و نەتەوەیی و کوردستانییە.

ھەروەھا پێشی وایە: ماڵپەڕی KDP، پیشەییانە وەشانی خۆی دەکات، واتا میدیای نیشتمانی پێویستە ئیتێکی میدیایی تێیدا بەرجەستە ببێت، خزمەت بە گەلەکەی بکات، ڕاستە میدیای حزبی دەبێت لە خزمەتی حزبەکەیدا بێت، بەڵام نابێت نیشتمانپەروەری بخاتە خزمەتی حزبەکەی، بەڵام میدیای پارتی و لێرەشدا مەبەستمان ماڵپەڕی فەرمییە، لە خزمەتی کوردستانیان کار دەکات و لە ڕۆژانەی کارەکانی بە ڕوونی دەبیندرێت.

سەرھەنگ عیزەت ڕۆژنامەنووس لە پارێزگای ھەڵەبجە پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و ستافی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی بەبۆنەی ١٤مین ساڵەی دامەزراندنی دەکات و دەڵێ، "ماڵپەڕی KDP بەرپرسیارانە ئەرکەکانی ڕۆژانەیان ڕادەپەڕێنن و ھەواڵی ڕاست و دروست دەخەنە بەردەم چاوی خوێنەران، ھاوکات ماڵپەڕی پارتی بووەتە سەرچاوەیەکی دروست بۆ کوردستانیان.

ناوبراو باس لەوەش دەکات، کە چەندان کەناڵ و دامەزراوەی میدیایی ڕۆژانە ھەواڵەکانی ئەم ماڵپەڕە بڵاو دەکەنەوە، ئەوەش ھۆکارەکەی ڕاستگۆییە لە کارەکانیان، ڕاستگۆی ماڵپەڕەکە بووەتە ھۆی ئەوەی خوێنەرێکی زۆر لە خۆیان کۆبکەنەوە، لە ئەمڕۆدا ڕاستگۆی بنەمای کاری سەرکەوتن و مانەوەیە بۆیە دەستخۆشی لە ستافی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەکەین و هیوادارین هەمیشە بەردەوامبن.

 

عەزیز ڕەسووڵ

هەواڵی پەیوەندیدار