٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەرەو وڵاتی چین بەڕێککەوت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- د.ھێمن ھەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر بانگھێشتی پارتی کۆمۆنیستی چین سەردانی وڵاتی چین دەکات و لە سەردانەکەشیدا بڕیارە لە چوارچێوەی بەرنامە و دیدارەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی چین و مەکتەبی سیاسی و بەشەکانی ڕێکخستن و پەیوەندییەکانی پارتی کۆمۆنیستی چین کۆببێتەوە.

لەسەر بانگھێشتی فەرمی وڵاتی چین، شاندێکی پارتی بە سەرۆکایەتی د.ھێمن ھەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەرەو وڵاتی چین بەڕێککەوت، شاندەکە لە ژمارەیەک لە ھەڤاڵانی کۆمیتەی ناوەندی و مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگاکان و کارگێڕی ژمارەیەک لە لقەکانی پارتی و بەشی پەیوەندییەکان پێکھاتووە.

ئەم بانگھێشتە لەلایەن پارتی کۆمۆنیستی چین ئاراستەی پارتی کرابوو، بڕیاریشە لە چوارچێوەی بەرنامە و دیدار و چاوپێکەوتن و کۆبوونەوە ھاوبەشەکان لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی چین و مەکتەبی سیاسی و بەشەکانی ڕێکخستن و پەیوەندییەکانی پارتی کۆمۆنیستی چین، بیروڕاو ھەڵویستی ھەردوولا لەسەر زۆر بابەتی سیاسی و پەیوەندییە دوو قۆڵیەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی کۆمۆنیستی چین ئاڵوگۆڕ بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار