كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چاره‌نووسسازه

به‌غدا-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێ، سبه‌ی سێشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرینگ له‌باره‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانەوە ساز دەکرێت و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد، پرۆسه‌كه له ڕۆژانی داهاتوودا به‌ڕێوه ده‌چێت.
د. سه‌باح سوبحی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، بڕیاره سبه‌ی كۆبوونه‌یه‌كی گرینگ له نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێم و كۆمپانیای ئه‌پیكۆر له‌باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانەوە به‌ڕێوه بچێت، كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی سێشه‌ممه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چاره‌نووسسازه له‌باره‌ی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز گوتیشی، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ دوو مه‌به‌سته، یه‌كه‌میان له‌باره‌ی كرێی كۆمپانیاكان بۆ ده‌رهێنانی نه‌وتە ئه‌و 16 دۆلاره‌ی دیاری كراوه گه‌ره‌نتی بكرێت، دووه‌م له‌باره‌ی قه‌رزه‌كانی كۆمپانیاكانی بواری نه‌وته، کە له رابردوودا نه‌وتیان ده‌رهێناوه و ئێستا پاره‌یان نه‌دراوه، ئه‌وه‌ش یه‌كلا ده‌كرێته‌وه، چونكه ئه‌پیكۆر هه‌شت كۆمپانیا له خۆ ده‌گرێت و 60%ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وان به‌رهه‌می دەهێنن.
له‌باره‌ی واده‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه، د. سه‌باح سوبحی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی یه‌كلاكه‌رەوە ده‌بێت، چونكه تازه بابه‌ته‌كه له‌وه ده‌رچووه بگه‌ڕێینه‌وه دواوه، بڕیار له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان دراوه و من پێشبینیی ئه‌وه‌م ده‌كرد له كۆتایی شوبات نه‌وتی هه‌رێم هه‌نارده بكرێت، به‌ڵام دواكه‌وتووه و پێشبینی ده‌كرێ له چه‌ند ڕۆژی داهاتووی زۆر نزیک تا نیوه‌ی مانگی ئادار، نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بکرێت.
قائید میرۆ




