د. هێمن هەورامی پێشوازی لە کونسوڵی نوێی ئیتاڵیا کرد

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی نوێی ئیتاڵیا لە هەولێر کرد.
ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام پێشوازی لە تۆماسۆ سانسۆنێ کونسوڵی نوێی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
د.هێمن هەورامی بەگەرمی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی نوێی ئیتاڵیا لە هەرێمی کورستان کردوو هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواست.
هەر لەدیدارەکەدا لەسەر کۆی هاوکێشە ناوخۆییەکان و دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە، دوایین ڕاگەیەندراوی قۆناغی پڕۆسەی ئاشتی و سیاسەتی ناوچەیی، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.




