"پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا دەکات"

ههولێر -KDP.info- پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی هەشتەم لە پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا دەکات، کە لە ٢٣-٢-٢٠٢٥ لە ئەنقەرە ئەنجام درا.
هۆشیار سیوەیلی بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەناوی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لە پارتی ناوبراو کرد و گوتی "بەڕێز زافیر سیراکایا، جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان، پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەتان لێ دەکەین و هیوای بەرەوپێشچوونی زیاترتان بۆ دەخوازین، لە ڕێگای بەڕێزتانەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرکردایەتی و ئەندامانتان دەکەین. گومانمان نییە کۆنگرە دەبێتە هۆکاری بەهێزترکرنی پێگەی پارتەکەتان و مسڕبونی لەسەر بەدەستهێنانی ئامانجەکانی، ئەمەش لە گەرموگۆڕی پڕ وزەی کۆنگرەدا بە ئاشکرا بەدی دەکرا.
لەو ڕوانگەیەوە، دڵنیاین پەیوەندییەکانی پارتی داد و گەشەپێدان و پارتی دیموکراتی کوردستان بەهێزتر و باشتر دەبێت.
لە ماوەی دەستەڵاتی پارتی داد و گەشەپێداندا پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی كوردستان قۆناغی گرینگ و سەرکەوتووی بەخۆوە دیتوە و چاومان لە بەرەوپێشچوونی زیاترە لە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و بەدەستهێنانی ئارامی و سەقامگیریی و ئاشتی بۆ ناوچەکە.
دوبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەین، ئومێد و کاری هاوبەشمان بەردەوام دەبێت بۆ پتەوکردن و فراوانکردنی پەیوەندییەکانمان."




