٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەت لە رێگەی KDPیەوە میکانیزمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی گرێبەست ئاشکرا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەرنامەی ھەیە بۆ ئەوەی گرێبەستەکانیش بکرێنە ھەمیشەیی و دواتر بەپێی رێنمایی و میکانیزمێکی تازە ئەوانیش وەکو فەرمانبەرانی دیکە زەوییان پێ دەدرێت.

سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، لەم قۆناغەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، فەرمانبەری گرێبەستی تێدا نییە و باسیان لەوە کرد جارێ ناویان جیا بکرێتەوە، کە ئەوانەش دەکرێنە ھەمیشەیی، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت بکرێنە ھەمیشەیی و ئەوکات ئەوانیش زەوییان بەسەردا دابەش بکرێت.

مەولوود گوتیشی، ھەر کاتێک بوونە ھەمیشەیی، کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەرنامەی بۆیان داناوە، ئەوکات ھەر فەرمانبەرێکی گرێبەست لە فەرمانگەی خۆی خزمەتی پێویستی ھەبێت، ئەوانیش خزمەتیان بۆ حیساب دەکرێت و زەوییان پێ دەدرێت، بەڵام ناکرێت لە کەرتی تایبەت بێت یاخود لە چەند شوێنێک کاری کردبێت، بۆیە پێویستە خزمەتی لە یەک وەزارەت کردبێت، ئەوکات حکوومەت رێنمایی تایبەتیان بۆ دەردەکات بۆ ئەوەی زەوییان پێ بدرێت.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار