٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی-ھەڵەبجە-ڕاپەڕین پیرۆزبایی لە ماڵپەڕی KDP دەکات‏‎

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی-ھەڵەبجە-ڕاپەڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکدا یادی ۱٤ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی KDP پیرۆز دەکات.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

‏‎ چواردە ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی خۆشــەویـــستی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆز بێت

بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستاف و سەرجەم کارمەندانی ئەم ماڵپەڕە خۆشــەویـــستە دەکەین.

ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ماوەی ۱٤ ساڵ خزمەتکردنیدا، توانیویەتی سەنگین و پیشەگەرانە خزمەتی سەرجەم چین و توێژەکان بکات، ھەروەھا دەنگ و ڕەنگی ھاونیشتیمانیانی کوردستان بێت و ھەواڵی ڕاست و دروست پێشکەش بە خوێنەرانی خۆی بکات.

ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە فاکتەری ڕاستگۆیی لە ھەواڵ، بووەتە سەرچاوەی ھەواڵی زۆربەی کەناڵ و لایەنەکان، بە ھیوای بەردەوامی و دەستکەوت و سەرکەوتنی زیاتر.

جارێکی تر پیرۆزباییەکی گەرم لە ستافی ئەو ماڵپەڕە ئازیزە دەکەین و ئومێدی سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.

 

پارتی دیموکراتی کوردستان

مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-ھەڵەبجە-ڕاپەڕین

٢٨-٢-٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار