٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەمید دلێر: ماڵپەڕی KDP مێژوویەکی درەوشاوە و پڕشنگداری ھەیە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- عەمید دلێر نەجاڕ، بەبۆنەی ۱٤ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستاف و کارمەندانی ماڵپەڕی KDP دەکات.

ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

بەڕێزان بەڕێوەبەر و ستاف و کارمەندانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی یادی ۱٤ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان (KDP.info)، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین و ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.

ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک میدیایەکی ڕاستگۆ و پرۆفیشناڵ، مێژوویەکی درەوشاوە و پڕشنگداری ھەیە و ھەمیشە پەیامی نیشتمانیانە و نەتەوەییانەی بە خوێنەران و وەرگرانی گەیاندووە و جێگای متمانەی ھەمووانە.

ماڵپەڕی (KDP) قوتابخانەیەکی گەورەی پەروەردەکردن و پێگەیاندنی رۆژنامەنووسان بووە و ئەمەش شانازییەکی گەورەیە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان.

لەم بۆنەیەدا، وێڕای پیرۆزبایی دووبارەمان، پشتگیریی تەواوی خۆمان بۆ ماڵپەڕە سەنگینەکەتان دووپات دەکەینەوە و ھێڤیدارین ھەمیشە بەردەوام و سەرکەوتوو بن.

 

عەمید دلێر نەجاڕ

۲٨ی ۲ی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار