د.کەمال کەرکووکی ١٤ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی پیرۆز دەکات

ھەولێر-KDP.info- دکتۆر کەمال کەرکووکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی پەیوەندی گشتی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ۱٤ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستاف و کارمەندانی ماڵپەڕی KDP دەکات.
ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
ڕێزداران/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەبۆنەی چواردەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی ئازیز و لە خوێنەرە بەڕێزەکانتان دەکەین. ھەوڵ و ماندووبونتان بەرز دەنرخێنین و ھیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی زیاترتان بۆ دەخوازین.
ماڵپەڕی فەرمیی پارتیمان ئەستێرەیەکی پرشنگدارە لە ئاسمانی میدیای کوردستان و، لە ماوەی ئەم تەمنە پڕ بەرھەمەیدا، ڕۆڵێکی گرینگ و بەرچاوی ھەبووە و ھەیە لە گەیاندنی ھەواڵ و پەیامە دروستەکان و، گەیاندنی پەیامی نەتەوەیی و نیشتمانیی پارتی دیموکراتی کوردستان و، خزمەتگەیاندن بە ھاووڵاتییان لە بوارەکانی سیاسی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیدا.
دووبارە پیرۆزبایی ئەم بۆنەیەتان لێ دەکەین، ھەردەم سەرکەوتوو بن.
دکتۆر کەمال کەرکووکی
ئەندامی مەکتەبی سیاسی و
بەرپرسی بەشی پەیوەندی گشتی پارتی دیموکراتی کوردستان
١ی ئادار ٢٠٢٥




