"پارتی له ئامێدی هاوكاری هه‌ژاران و كه‌مئه‌ندامان ده‌كات"

ئامێدی -KDP.info- به‌رپرسی لقی پارتی لە ئامێدی ده‌ڵێ "له مانگی ڕه‌مه‌زاندا بێ به‌رامبه‌ر نان به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژاردا دابه‌ش ده‌كرێت، چه‌ندین چالاكی دیكه‌ش به‌ڕێوه‌ده‌چن، له‌وانه هاوكاری دارایی بۆ نه‌خۆش و كه‌مئه‌ندامان."
به‌ڕه‌ڤان حه‌مدی، به‌رپرسی لقی 18ی ئامێدی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند "ئه‌مساڵیش به‌رنامه‌یه‌كی رێك‌وپێك بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان ئاماده‌كراوه و له سنووری لقی 18ی پارتیمان جێ به‌جێده‌كرێت، خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی ئه‌مساڵی پارتی بۆ سنووری ئامێدی گەیاندنی نانی گه‌رم بە هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه پێویستیان به نانی گه‌رمه، ئینجا ئه‌م كه‌سانه كه‌مئه‌ندام بن یانیش هه‌ژاربن، هه‌ر كه‌سێك له سنووری ئامێدی پێویستی به‌نانی گه‌رم بێت له‌لایه‌ن ئۆرگانه‌كانی حزبه‌وه نانی گه‌رمی بۆ ده‌بەینه به‌رده‌رگا."
به‌رپرسی لقی ئامێدی گوتیشی "خاڵێكی دیكه‌ی به‌رنامه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان، ئه‌نجامدانی پێشبڕكیێ ئاینی و وه‌رزشییه، به درێژایی شه‌وانی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان پێشبركێ و شه‌وچه‌ره به‌ڕێوه‌ده‌چێ."
به‌ڕه‌ڤان حه‌مدی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "له هه‌موو شاره‌دێكانی سه‌ر به ئامێدی به‌ربانگ ده‌كه‌ینه‌وه، ڕۆژوو شكاندن له زۆربه‌ی گونده‌كانی سنووری ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین، ئه‌وه‌ش له پێناو زیاتر قووڵکردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی و نزیككردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له یه‌كدی، هه‌روه‌ها له‌و مانگه پیرۆزه هاوكاری دارایی پێشكه‌ش به خاوەنپێداویستی تایبەت و نه‌خۆشان ده‌كه‌ین."
قائید میرۆ




