بەرپرسی لقی ٢٠ـی پارتی ١٤ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی پیرۆز دەکات

شێخان-KDP.info- بەرپرسی لقی ٢٠ـی پارتی لە شێخان، پیرۆزبایی ١٤ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەکات و دەڵێ، ماڵپەڕی فەرمیی پارتی هەمیشە سەکۆیەک بووە بۆ گواستنەوەی داواکارییەکانی هەموو پێکهاتەکان.
ساڵح حەیدەر، بەرپرسی لقی ٢٠ـی پارتی لە شێخان، لە پەیامەکەیدا بە بۆنەی ١٤ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە ستافی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەکات و دەڵێت، ماڵپەڕی فەرمیی پارتی هەمیشە سەکۆیەک بووە بۆ گواستنەوەی داواکارییەکانی هەموو پێکهاتەکان.
بەرپرسی لقی ٢٠ـی پارتی لە شێخان گوتیشی، ماڵپەڕی فەرمیی پارتی وەک زمانحاڵی فەرمیی پارتی، هەمیشە ڕاستگۆیانە مامەڵەی لەگەڵ ڕووداوەکان کردووە.
حەیدەر ئاماژە بەوەش کردەوە، هەموو جارێک ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ویستوویەتی تێڕوانینی پێکهاتەکان وەربگرێت و پەیامی پێکەوەژیان و لێبووردەیی بڵاو کردووەتەوە.
کاروان باعەدری




