٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەکێتیی ھاوردە و ناردنکاران: ماڵپەڕی KDP جێی متمانە و بایەخی ھەموو لایەکە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی گشتیی یەکێتیی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆز دەکات.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

بۆ بەڕێزان لە/ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان (KDP.info)

ب/ پیرۆزبایی 

بەناوی سەرۆکی گشتی و سەرۆک لقەکانی یەکێتیی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی چواردەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان (KDP.info) جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و کارمەندان و ڕۆژنامەنووسان و خوێنەرانی ماڵپەڕەکەتان دەکەین.

ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان (KDP.info) یەکێکە لە سەرچاوە گرنگەکانی ڕۆژنامەوانیی کوردی و لە بواری میدیای ئەلیکترۆنیدا جێی متمانە و بایەخی ھەموو لایەکە، کە بە وردی و سەلیقەیەکی ڕاستگۆیانە مامەڵە لەگەڵ بابەتە ڕۆژنامەوانییەکاندا دەکات، (KDP.info) لەگەڵ ئەوەی کە ماڵپەڕێکی سیاسیی فەرمییە، جێی دەستخۆشییە کە لایەنی ئابووری فەرامۆش نەکردووە و بەردەوام بەدواداچوون بۆ ھەواڵ و چالاکییە ئابوورییەکان دەکات..

سەرفراز و سەرکەوتوو بن.

 

 شێخ مصطفی شێخ عبدالرحمن

سەرۆکی گشتیی یەکێتیی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار