٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری پەروەردە ١٤ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی پیرۆز دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزیری پەروەردە پیرۆزبایی ١٤ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و دەڵێ، ماڵپەڕی فەرمیی پارتی بەردەوام ڕۆڵێکی گرنگی لە خستنەڕووی بابەتە پەروەردەییەکاندا گێڕاوە و ھەمیشە رێز و پێزانینم بۆ ستافی ماڵپەڕ ھەیە.

دکتۆر ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پەیامەکەیدا بەبۆنەی ١٤ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە ستافی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەکات و دەڵێت، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم ستاف و کارمەندانی ئەو ماڵپەڕە دەکەم و ھیوادارم ھەمیشە سەرکەوتوو بن لە ئەرکی خۆتان و پەرەی زیاتر بە کاری خۆتان بدەن لە گواستنەوەی ھەواڵ و زانیارییەکان، بە تایبەت لە بواری پەروەردەدا.

دکتۆر ئالان گوتیشی، ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خستنەڕووی بابەتە پەروەردەییەکاندا ڕۆڵێکی گرنگی گێڕاوە، بۆیە ڕێز و پێزانینم بۆتان ھەیە و ھیوام بەردەوامی و سەرکەوتنە بۆتان.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار