٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ پیرۆزبایی لە ماڵپەڕی KDP دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ، بە بۆنەی (١٤)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی کرد.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

بەڕێزان سەرنووسەر و ستافی بەڕێوەبردن و کارمەندانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان..

بە بۆنەی (١٤)یەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی (ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان) گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و نووسەر و خوێنەرانی ماڵپەڕەکەتان دەکەین و، کار و بەرنامەی ڕۆژانەتان مایەی دەستخۆشییە، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داھاتوو لە ھەموو ڕوویەکەوە زیاتر بەرەو پێش بچن.

لەم یادەدا جارێکی دیکە پشتیوانیی تەواوی خۆم بۆ بەرەوپێشبردنی (ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان) دووپات دەکەمەوە.

ھەر سەرکەوتوو بن.

 

د. حەمدی شنگالی

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ

٢٧-٢-٢٠٢٥

 

هەواڵی پەیوەندیدار