٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی ھاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزان لە گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات.

دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی.

بە بۆنەی ھاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی مسوڵمانان لە کوردستان و عێراق و سەرانسەری جیھان دەکەم، لە خوای مەزن داواکارم خێر و ئاسوودەیی بۆ ھەمووان لەگەڵ خۆیدا بھێنێت.

ڕەمەزان مانگی بەزەیی و لێبوردەیی و چاکەیە، دەرفەتێکە بۆ بەھێزکردنی بەھاکانی برایەتی و پێکەوەژیان و نوێکردنەوەی گیانی ھاوکاری لە کۆمەڵگەدا. ھیوادارم ئارامی و سەقامگیرییەکی زیاتر بۆ گەلی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، بھێنێت.

خوای مەزن ڕۆژوو و پەرستشی ھەمووان قبووڵ بکات و ئاسوودەیی بە ھەمووان ببەخشێت.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

٢٠٢٥/٢/٢٨

هەواڵی پەیوەندیدار