٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەکێتیی ئافرەتان ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی KDP پیرۆز دەکات

سەرچاوە: KDP.info

‏‎ھەولێر-KDP.info- یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستاف و سەرجەم کارمەندانی ماڵپەڕی KDP کرد.

ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستاف و سەرجەم کارمەندانی ئەم ماڵپەڕە خۆشــەویـــستە دەکەین.

ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ماوەی ۱٤ ساڵ خزمەتکردنی توانیویەتی سەنگین و پیشەگەرانە لە ڕووی ھونەری، سیاسی و کۆمەڵایەتی، بە کارامەیی و لێھاتوویی و بە ڕەچاوکردنی بەھا کۆمەڵایەتییەکان، بەرھەم و کارەکانی پێشکەش بە خوێنەرانی خۆی بکات و بە شێوەیەک لەگەڵ کولتوور و نەریتی کوردستانیدا خۆی بگونجێنێت و خۆشەویستیی گەل و نیشتمان لە ھزری تاکی کوردستانیدا بەھێزتر بکات.

جارێکی تر پیرۆزباییەکی گەرم لە ستافی ئەو ماڵپەڕە ئازیزە دەکەین، ئومێدی سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.

 

یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان

‏‎۲۷ـی۲ـی٢٠٢٥

 

هەواڵی پەیوەندیدار