ئایدن مەعرووف: ماڵپەڕی KDP بووەتە ناوەندێک بۆ پرسی پێکھاتەکانی کوردستان

ھەولێر-KDP.info- وەزیری کاروباری پێکھاتەکان دەڵێ، ڕۆژانە سەردانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەکەم و ماڵپەڕێکی عادیلانەیە. ئاماژەش دەدات، ماڵپەڕی فەرمیی پارتی، گرینگییەکی زۆر بە پرسی پێکھاتەکان دەدات و بووەتە ناوەندێک بۆ پرسی پێکھاتەکان لە ھەرێمی کوردستان.
ئایدن مەعرووف، وەزیری کاروباری پێکھاتەکان له پهیامهكهیدا بهبۆنهی ١٤ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی له ستافی ماڵپهڕی فهرمی پارتی دهكات و دهڵێ، ڕۆژانە من خۆم سەردانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم بۆ وەرگرتنی زانیاری، ڕاستە ماڵپەڕێکی حزبییە و ئۆرگانی پارتییە، بەڵام ماڵپەڕێکی عادیلانەشە.
وەزیری کاروباری پێکھاتەکان دەڵێت، ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گرینگییەکی زۆر بە پرسی پێکھاتەکان دەدات و بووەتە ناوەندێک بۆ پرسی پێکھاتەکان لە ھەرێمی کوردستان.
مەعرووف ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، بەھۆی پاراستنی مسداقیەت و بێلایەنیی خۆی لە بڵاوکردنەوەی ھەواڵ و زانیاری، پیرۆزبایی چواردەیەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم و بەھیوای بەردەوامی.
قائید میرۆ




