٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی لە دایکبوونی ئیمپراتۆری ژاپۆن کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ھێمن ھەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی بە نوێنەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی لە دایکبوونی ئیمپراتۆری ژاپۆن کرد

ئێوارەی ڕۆژی پێنچشەمە ۲۷ی ۲ی ۲٠۲٥ ، ھێمن ھەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی کونسوڵخانەی ژاپۆن بوو کە بۆ ڕۆژی لە دایکبوونی ئیمپراتۆری ژاپۆن سازکرابوو.

ھێمن ھەورامی بە ناوی جەنابی سەرۆک بارزانییەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز ئەکیرا ئیندۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق  و کونسوڵی ژاپۆن لە ھەرێمی کوردستان کرد و ھیوای ھەرچی زیاتر بەرەو پێشتربردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ژاپۆنیان خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار