٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی پارتی لە میسر پیرۆزبایی لە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی ١٤یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، شێرکۆ حەبیب، بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و سەرجەم کارمەندانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەکات.

برای بەڕێز کاک بەکر ئیبراهیم بەرپرسی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی.

بەڕێزان ڕۆژنامەنووسان و سەرجەم کارمەندانی ماڵپەڕ، بەبۆنەی ١٤ یەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە ئێوەی ئازیز و بەڕێز دەکەم، و بۆ ئەو ئەرکە پیرۆزەی ئێوەو سەرجەم ئەوانەی ڕۆڵیان هەبوو لە گەیاندنی ئەو ماڵپەڕە بەو شێواز و پێشکەوتنە پڕۆفیشناڵەی بواری ڕۆژنامەوانی، هەڵبەتە ماڵپەڕی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕۆڵێکی گرنگی بینیووە لە گەیاندنی هەواڵ و ڕووی ڕاستەقینەی کوردستان و بۆتە سەرچاوەیەکی گرنگ و بایەخداری سیاسەتمەدار و کەسانی ئەکادیمی و پسپۆر، توانی لە ماوەی ساڵانی تەمەنی دا ڕۆڵی دروست و بوێری خۆی بینیوه‌ و وەک سەرچاوەیەکی گرنگ مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، بێگومان ئەوەش ئەگەر دڵسۆزی بەڕێوەبەر و ستافی ئەو ماڵپەڕە نەبووایە کە بە گیانێکی لە خۆبوردە و دڵسۆزی کارامە و لێزانین هەڵسوکەتیان کردووە، نە دەگەیشتە ئەم ئاستە، بێگومان ئەم هەوڵانە بە کەسانی دڵسۆز و شارەزا ئەنجام دەدرێت.

 

دووبارە پیرۆزە و هیوای هەردەم سەرکەوتن و زیاتر پێشکەوتن.

 

لەگەڵ ڕێزم براتان

شێرکۆ حەبیب 

بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر

٢٠٢٥/٢/٢٨

هەواڵی پەیوەندیدار