بەڕێز فازڵ میرانی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی: بەڕێزەوە سوپاسنامەکەتانم وەرگرت

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی ١٤یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و ستافی ماڵپەڕ دەکات.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی بەڕێز فازڵ میرانی:
بەڕێز ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان
سڵاو و ڕێز
پیرۆزبایی چواردەمین ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕەکەتان لێ دەکەین. هیوادارین درێژە بە کار و پەیامی خۆتان لە ڕووی گەیاندنی ڕاستی و داکۆکیکردن لە پرسی نەتەوەیی و نیشتیمانیی گەلەکەمان بدەن.
بەڕێزەوە سوپاسنامەکەتانم وەرگرت، لە پشتیوانیکردنیشتان بە نووسین و وتار بەردەوام دەبین. هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
فازڵ میرانی
بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٧-٢-٢٠٢٥




