٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی، ١٤ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی پیرۆز دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ده‌ڵێ، ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەمیشە جێگەی متمانەی ئێمە بووە لە گواستنەوەی ھەواڵ و زانیاری و گەیاندنی پەیامەکان، بۆیە ھیواخوازین بەردەوام و سەرکەوتووبن." 

د.ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان تایبه‌ت به‌ ١٤ ساڵەی دامەزراندنی گوتی، "گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و ستافی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەکەم، ئومێدەوارم ھەمیشە سەرکەوتووبن و بەردەوام بن لە گواستنەوەی ھەواڵ و زانیارییەکان بە شێوەی ڕاست و دروست، ئەو متمانەیەی دروستتان کردووە زیاتری بکەن و لەسەری بەردەوام بن کە ھەمیشە جێگەی متمانەبوونە و ڕاستگۆیانە پەیامەکانتان گەیاندووە." 

د.ڤیان سەبری گوتیشی، "ئێمە وەکو فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرینەی پەیامی خۆمان لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە گەیاندووە، ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە تا ئێستا جێگەی متمانەی هه‌مووان و ھیچ کات ڕاستگۆیی خۆتان لەدەست نەداوە، بۆیە داواکارین لە داھاتوو لەسەر ھەمان ڕێچکەی کاری میدیایی خۆتان بەردەوام بن و ھەمیشە سەرکەوتووبن." 

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار