٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی دەستەی ژینگە، ١٤ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی پیرۆز دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، بە بۆنەی ١٤ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم، کە ھەمیشە پابەندی دروشم و چەمکەکانی وەکو ئازادی و دیموکراسی و نوێبوونەوە و دادپەروەری و پێکەوەژیان بووە، بۆیە جێگەی خۆیەتی لەم بۆنە و یادەدا ھیوای بەرەوپێشچوون و بەردەوامی و پێشەنگبوونی زیاتر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەئاوات بخوازین.

ئەندازیار عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆکی دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، چواردە ساڵ لەمەوبەر و لە (٢٨/٢/٢٠١١) ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکەم بڵاوکراوەی ھەواڵنامە و بۆچوون و شرۆڤەی لەم ماڵپەڕەدا پەخش و بڵاو کردەوە، لەو رۆژەوە ھەتا ئەمڕۆ ئەم ماڵپەڕە لە بەرەوپێشچوون و برەودایە لەبەر زۆر ھۆی خودی و بابەتی، لەوانەش بۆ نموونە:

یەکەم: پابەندبوونی بە دروشم و چەمکەکانی وەک: ئازادی و دیمۆکراسی و نوێبوونەوە و دادپەروەری و پێکەوەژیان.

دووەم: خێرا گەیاندنی پەیام و ھەواڵ و بابەتەکانی بە خوێنەران و وەرگران چ لە ناوەوەی ھەرێمی کوردستان بن یان لەھەر شوێنێکی جیھاندا بن.

سێیەم: بەردوامبوون و ھاوچەرخیبوون و خۆنوێکردنەوەی بەردەوام و رێکردن لەگەڵ ریتم و ھەنگاوەکانی ئەم سەردەمە کە بە سەردەمی تەکنەلۆژیای نوێی گواستنەوە و گەیاندن ناسراوە.

چوارەم: چاندنی ھەستی دڵنیابوون و متمانەی رۆژنامەوانیی لای خوێنەرانی بە ھەواڵ و زانیارییەکانی.

پێنجەم: بایەخدان بە فرەجۆری و فرەچەشنیی باسەکانی وەک راپۆرت و توێژینەوە لە بوارەکانی سیاسەت و ئابووری و کۆمەڵایەتی و ژینگە و ئەدەب و زانستەکاندا.

شەشەم: بواردان و رەخساندنی ھەلی نووسین بە کەسانی خاوەن ئەزموون و زانست و زانیاریی بۆ بڵاوکرنەوەی ئەو بابەتانەی کە خزمەت بە دۆزی رەوای گەل و نیشتمانمان دەکەن.

حەوتەم: دیاربوونی ئامانج و روونی رێباز و کوالێتی بەرزی ناوەڕۆک و جوانیی دیزاین و ئاسانیی گەڕان بەنێو بەشەکانیدا.

عەبدولڕەحمان سدیق گوتیشی، لەبەر ھەموو ئەمانە و زۆر ھۆی دیکە، جێگەی خۆیەتی لەم بۆنە و یادەدا ھیوای بەرەوپێشچوون و بەردەوامی و پێشەنگبوونی زیاتر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەئاوات بخوازین.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار