نێچیرڤان بارزانى پێشوازی له بانگه‌وازى به‌ڕێز ئۆجەلان ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی پەیامەكەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند پێشوازی لێدەكەین و هیوادارین پەكەكە گوێڕایەلی بێت و جێبەجێی بكات.
دەقی پەیامەکەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان.
هیوادارین ئه‌م بانگه‌وازه زه‌مینه‌خۆشكه‌ر بێت بۆ به‌دیهاتنى ئاشتى و چاره‌سه‌رى ئاشتییانه. بێگومان سه‌رده‌مى خه‌باتى ئاشتى و مه‌ده‌نى و دیموكراسییه و له‌و ڕێگه‌یه‌وه ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وتى باشتر دێنه دى، نه‌ك به چه‌ك و توندوتیژى.
ئێمه له هه‌رێمى كوردستان پشتیوانیى ته‌واو له پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كه‌ین و هه‌رچى بكه‌وێته سه‌رشانمان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه، ئاماده‌ین ڕۆڵى یارمه‌تیدان و هاریكاریى بگێڕین. هه‌روه‌ها به ڕێز و پێزانینه‌وه له ڕۆڵى به‌ڕێز سه‌رۆك ئه‌ردۆغان و ده‌سه‌ڵاتى ئاك پارتى ده‌ڕوانین كه هه‌ر له سه‌ره‌تاى ده‌سه‌ڵاته‌وه به بیر و بڕوا و ڕوانگه‌یه‌كى ڕوونه‌وه زه‌مینه‌سازى و كاریان بۆ ئاشتى كرد.
هیوادارین قۆناغى داهاتوو بە بەشداری و هاودەنگیی لایەنەکانی دیکەش له توركیا، قۆناغى سه‌ركه‌وتنى ئاشتى و چاره‌سه‌رى بێت و ئارامى و سه‌قامگیرى باڵ به‌سه‌ر وڵاته‌كه و ته‌واوى ناوچه‌كه‌دا بكێشێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان




