٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری پەروەردە: بە بڕیاری سەرۆکوەزیران سوود لە ئەزموونی پەروەردەی ژاپۆن وەردەگیرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزیری پەروەردەی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ڕێکخراوە ژاپۆنییەکان چەندان قوتابخانەیان لە ھەرێمی کوردستان دروست کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٧ـی شوباتی ٢٠٢٥، لە کاتی ڕێوڕەسمی کردنەوەی قوتابخانەی دوزتەپە لە ھەولێر، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، "ڕێکخراوە ژاپۆنییەکان ھاوکاریی کەرتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستانیان کردووە."

ئالان حەمە سەعید، گوتی: سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان دەستپێشخەری ھەبووە لەوەی ھەماھەنگیی زیاتر بکرێت و سوود لە ئەزموونی پەروەردەی ژاپۆن وەربگیرێت.

وەزیری پەروەردە ڕاشیگەیاند "ڕێکخراوە ژاپۆنییەکان چەندان قوتابخانەیان لە ھەرێمی کوردستان دروست کردووە."

لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، لە حەوت قوتابخانەی شاری ھەولێر، بنەما و ڕێنماییەکانی سیستەمی خوێندنی ژاپۆنی بەشێوەی تاقیکردنەوە جێبەجێ کرا؛ بۆ ئەمساڵیش پلانمان وایە لە ١٠قوتابخانەی دیکە جێبەجێی بکەین. 

لە ٢٣ـی شوباتی ٢٠٢٥، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی کرد، لە دیدارەکەی نێوانیاندا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی ھاوکاری و ھەماھەنگیی نێوان ھەردوولا، بە تایبەتی لە بواری خوێندن و پەروەردەدا کرا. 

هەواڵی پەیوەندیدار