٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری شاعیر و نووسەر دیاجوان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دیاجوان، نووسەری نێوداری کورد دەکات و دەڵێت: "ھەڵوێستە نیشتمانپەروەرانەکانی، لەنێو گەلەکەی جێگەی خۆی گرتبوو."

ڕۆژی پێنجشەممە، لە تۆڕی ئێکس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پرسەنامەی ئاراستەی کەسوکاری دیاجوان، شاعیر و نووسەری نێوداری کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان کرد.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پرسەنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە دیاجوان "بە مرۆڤدۆستییەکەی و ھەستە نیشتمانپەروەرانەکانی" جێگەی خۆی لەنێو خەڵکی کوردستان گرتبوو.

ڕۆژی ٢٦ـی شوباتی ٢٠٢٥، دیاجوان لە تەمەنی ٧٢ ساڵی دا کۆچی دواییکرد و لە گۆڕستانێکی دھۆک بەخاکسپێردرا. 

ئەو نووسەرە کوردە ١٤ کتێبی نووسیوە کە زۆرینەیان ھەڵبەست، چیرۆک و شانۆنامە بوون.

دیاجوان ژیانی ھاوژینی پێکھێنابوو، دایکی چوار کچ و دوو کوڕ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار