لە کفری پەیکەر بۆ نووسەر و شاعیر و وەرگێڕی کورد مەھاباد قەرەداغی دروستکرا

کفری-KDP.info- ئەمڕۆ لە قەزای کفری ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر پەیکەری نووسەر و وەرگێڕ و شاعیر و ئەدیب و چالاکوانی بواری میدیا و ئافرەتان مەھاباد قەرەداغی بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٥، ھیوا ئەحمەد مستەفا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیان بە یاوەری دکتۆر محەممەد خورشید یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب و ئەکرەم ساڵح بەرپرسی لقی ٢٢ و ئەکبەر حەیدەر بەرپرسی لقی ١٥ و خاتوو زیبا تەھا سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان بە ئامادەبوونی خانەوادەی کۆچکردوو مەھاباد قەرەداغی و کارگێڕانی لقی ٢٢ و ١٥ و ٢٥ی پ.د.ک و ژمارەیەکی بەرچاو لە ھەڤاڵانی سنوورەکە و پۆلێک لە کەسایەتیی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیر و نووسەر و ھونەرمەندانی دەڤەری گەرمیان، ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر پەیکەری نووسەر و وەرگێڕ و شاعیر و ئەدیب و چالاکوانی بواری میدیا و ئافرەتان مەھاباد قەرەداغی بەڕێوەچوو.
پەیکەری مەھاباد قەرەداغی لەسەر ئەرکی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان دروستکراوە، ئەمەش وەکو نواندنی وەفا و ڕێز بۆ دڵسۆزی و خزمەتی چەندین ساڵەی کۆچکردوو مەھاباد قەرەداغی بە بوارە جیاجیاکانی ڕۆشنبیری و ئەدەب لە ھەرێمی کوردستان و تاراوگە.





