٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی دایكا جوان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی، بۆ کۆچی دوایی خاتوو (سەباح محەممەد عەلی) ناسراو بە (دایکا جوان)، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکات.

دەقی پەیامی سەرەخۆشی سەرۆك بارزانی.

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دواییی کەسایەتیی کوردپەروەر و خەباتگێڕی کوردستانی سووریا و ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا خاتوو (سەباح محەممەد عەلی) ناسراو بە (دایکا جوان)ـم پێگەیشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو (دایکا جوان) و ھەموو ئازادیخواز و تێکۆشەرانی کوردستانی سووریا دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمیان دەزانم.

لەخودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

٢٦ی شوباتی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار