سوپاسنامەی بنەماڵەی پێشمەرگەو تێکۆشەری کۆچکردوو بەختیار عەبدولڕەحمان ئاغای نۆرک

ھەولێر-KDP.info- دەروێش عەبدولڕەحمان ئاغا لە جیاتی بنەماڵەی خوالێخۆشبێت بەختیار عەبدولڕەحمان ئاغا سوپاسنامەیەک ئاراستەی تەواوی خەڵکی کوردستان دەکات.
دەقی سوپاسنامەکەی دەروێش عەبدولڕەحمان ئاغا.
بەناوی بنەماڵە و کەسوکار و خزمانی کەسایەتی دیاری سیوەیل و شارباژێر و شاری سلێمانی، پێشمەرگەو تێکۆشەری ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان (بەختیار عەبدولڕەحمان ئاغا)، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی دەکەین کە لە ڕێگەی ناردنی بروسکە و نوێنەری تایبەتیان بەڕێز کاک سیداد بارزانی بەشداری پرسەکەی کردین. سوپاسی جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەکەین کە بروسکەیان نارد و لە پرسەکەدا ئامادەبوون. سوپاسی بەڕێز فازڵ میرانی و بەڕێزان ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسانی بەشەکانی مەکتەبی سیاسی و بەرپرس و یاریدەدەر و ئەندامانی مەکتەب ڕێکخستنەکانی سلێمانی و ھەولێر و کەرکووک و دھۆک و مووسڵ و بەرپرسان و کارگێڕانی لق و ناوچەکانی پارتیمان دەکەین کە لە پرسەی کۆچکردوودا لە سلێمانی و ھەولێر بەشداری پرسەکەیان کردین.
ھەروەھا سوپاسی بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی و کاک عومەری سەید عەلی ڕێکخەری پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان و کاک محەممەدی حاجی مەحموود سکرتێری حیزبی سۆشیال دیموکراتی کوردستان و سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری و بزووتنەوەی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی ڕەنجدەران و کرێکاران دەکەین کە ئامادەبوون یان بە تەلەفۆن ھاوخەمی خۆیان دەربڕیووە. سوپاسی بەڕێزان پارێزگاری ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و بەرپرسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی زانایانی ئیسلامی و وەزیرە بەڕێزەکان و فەرماندە سەربازییەکان و پەرلەمانتارەکانی خولەکانی ئێستا و پێشووی پەرلەمانی کوردستان و عێراق و پێشمەرگەکان دەکەین. ھەروەھا سوپاسی مامۆستایانی زانکۆ و سەرنووسەرو ستافی ڕۆژنامە و گۆڤارەکان و نووسەران و ھونەرمەندان و میدیاکاران و پیاوانی ئایینی و ڕیش سپی و شێخانی تەریقەت و تەکیە و خانەقاکان دەکەین.
سوپاسی ھەموو ئەو سەرکردە و کەسایەتی و لایەنانە دەکەین کە ئاماژەمان پێداون یان ناویانمان لەبیر چووە و سوپاسی ھەموو دۆست و ھەڤاڵ و ھاوڕێیانی کۆچکردوو دەکەین بەرامبەر ئەرک و ماندووبوونیان ھەر لەساتەوەختی کۆچی دوایی کاک بەختیارەوە لە ماڵ و گۆڕستان و مزگەوتەکانی حاجی ئەحمەدی حاجی عەلی لە سلێمانی و جەلیل خەیات لە ھەولێر لەگەڵمان بوون یان لە ڕێگەی برووسکە و تەلەفۆن و تۆڕەکانی کۆمەڵایەتییەوە ھاوخەمی خۆیان دەربڕیووە و بەشداری پرسەکەیان کردین.
ھەروەھا سوپاسی زۆری خزمان و کەس و کارمان لە سلێمانی و ھەولێر و چین و توێژە جاجیاکانی کوردستان دەکەین کە ئەرکیان کێشاوەو بەشداربوون لەگەڵمان. سوپاسی ھەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین کە بەشداری پرسەکەیان کرد لە لەندەن و شتوتگارد و شارەکانی تری ئەورووپا.
خوای گەورە پاداشتی چاکەو خەمخۆری ھەموو لایەک بداتەوە چونکە بە بەشداری و دەربڕینی ھاوخەمییان بۆ ئێمە، خەموپەژارەیان کەمکردینەوە.
دەروێش عەبدولڕەحمان ئاغا لە جیاتی بنەماڵەی خوالێیخۆشبێت بەختیار عەبدولڕەحمان ئاغا




