نێچیرڤان بارزانی ستایشی ڕۆڵی د. مه‌حموود ئه‌لمه‌شهه‌دانى ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/2/26 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له هه‌ولێر لەگەڵ بەڕێز د. مەحموود ئه‌لمەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ، کۆبووەوە.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و پەیوەندییەکانی حکوومەتی فیدراڵ و حكوومه‌تى هەرێمی کوردستان و گرنگیی تێپەڕاندنی هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتیى عێراق بۆ چارەسەرکردنی پرسە داراییە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، هه‌روه‌ها یاساكانى په‌یوه‌ست به گێڕانه‌وه‌ى زه‌ویوزارى ئه‌و خه‌ڵكانه‌یان تاوتوێ كرد كه له سه‌رده‌مى ڕ‌ژێمى پێشوودا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا بوو.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ستایشی ڕۆڵی د. ئه‌لمه‌شهه‌دانیى کرد لە کارکردن بۆ تێپەڕاندنی هەموارکردنەوەی یاساكه كه کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەیە لە چارەسەرکردنی پرسە داراییەکانی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان و مسۆگه‌ركردنى مافی هەموو عێراقییەکان، هەروەها جەختی لەسەر پێویستیی بەردەوامیی هەماهەنگیی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە، بە جۆرێک کە سەقامگیریی دارایی و یٔابووریی وڵات دەستەبەر بکات.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها ستایشی پێگەی به‌ڕێز د. مەحموود ئەلمەشهەدانیی کرد وەک یەکێک لە کەسایەتییە سیاسییە دیارەکانی عێراق کە قۆناغە جیاوازە سیاسییه‌كانى عێراقی بەسەر بردووە، ئەمەش تێگەییشتنێکی قووڵی بۆ ئاڵنگارییە نیشتمانییەکان پێداوە و توانای لە دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ کێشەكان بەهێز کردووە.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و لێکگەیشتن لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا کردەوە.




