سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى گشتیى هوداپار پرۆسه‌ى ئاشتى تاوتوێ ده‌كه‌ن
ھەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/2/26 لە پەراوێزی كاره‌كانى سێیه‌مین كۆڕبه‌ندى هەولێردا كه ناوه‌ندى لێكۆڵینه‌وه‌ى ڕووداو به‌ڕێوه‌ى ده‌بات، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز زه‌كه‌ریا یاپجى ئۆغڵوو، سه‌رۆكى گشتیى هوداپار و ئه‌ندامى په‌رله‌مانى توركیا و شاندێكى یاوه‌رى، ده‌رباره‌ى هه‌وڵه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى پرۆسه‌ى ئاشتى و هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه كرده‌وه و هاوڕا بوون كه چه‌ك و شه‌ڕ هیچ كیشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكه‌ن. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ر هاوكارییه‌كى پێویست له‌پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتیدا ئاماده‌یه و ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان یارمه‌تیده‌رانه ده‌بێت.
چالاكیى هوداپار و په‌رله‌مانتارانیان له په‌رله‌مان و ژیانى سیاسیى توركیادا، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




