سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران په‌یوه‌ندییه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

ھەولێر-KDP.info- چوارشەممە 2025/2/26 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی كاره‌كانى سێیه‌مین كۆڕبه‌ندى هەولێردا، لەگەڵ بەڕێز سەعید خەتیب زادە، جێگری وەزیری دەرەوەی كۆمارى یٔیسلامیى ئێران، كۆبووه‌وه.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پەیوەندییەکانی هه‌رێمى كوردستان و ئێران و چۆنیەتیی بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەشیان له بواره جیاكاندا تاوتوێ کرد، هەروەها ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچەکە، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگی کردەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان؛ بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوولا بکات، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر پێویستیی پەیڕەوکردنی دیالۆگ و لێکگەییشتن بۆ چارەسەرکردنی کێشه‌كان و بەهێزکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا، هاوڕا بوون.
چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




