د.پشتیوان سادق: پێشمەرگە سیمبولی بەرخودان و ئازایەتی و ژیاندۆستیە

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە دیدارێکدا بە ئامادەبوونی دکتۆر پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر سیمینارێک سەبارەت بە ڕۆڵی پێشمەرگە لە بزاڤی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی دکتۆر پشتیوان سادق و چیا ھەرکی یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و میری و سەربازی، پێشمەرگە و ھەڤاڵ و کادیرانی پارتی، سیمینارێک بە ناونیشانی (ڕۆڵی پێشمەرگە لە بزاڤی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد، کە بووە مایەی سەرھەڵدان و ڕاپەرینی گەلەکەمان) لەلایەن ڕێکخراوی پشتیوانی پێشمەرگەی کوردستان، بۆ دکتۆر پشتیوان ڕێکخرا.
لە سەرەتایی سیمینارەکە، دکتۆر پشتیوان ئاماژەی بە مێژوو و خەباتی سەدان ساڵەی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان، لە قۆناغە جیاجیاکان کرد و، ڕۆڵ و کاریگەری گەورەی پێشمەرگەی بە ووردی باسکرد، کە لە سایەی فیداکاری پێشمەرگە و خوێنی ھەزاران شەھید، ئێستا خاوەن قەوارەییەکی دەستووری سەربەخۆین، بۆیە پێشمەرگە سیمبولی بەرخودان و ئازایەتی و ژیاندۆستیە.
ڕۆڵی مەزنی پێشمەرگە، لە بەرگریکردن لە خاک و خەڵک و نیشتیمان و بەرقرارکردنی ئاسایش و ئارامی و ھێمنی لە ھەرێمی کوردستان، تەوەرێکی تری سیمینارەکەی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێر بوو.
لە کۆتایی سیمینارەکەدا، دکتۆر پشتیوان تیشکی خستەسەر دواین پێشھات و بارودۆخ و گۆڕانکارییە سیاسیەکانی ناوخۆ و عێراق و ناوچەکە.





