٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. ھێمن ھەورامی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئەمەریکا کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە ھەولێر کرد، لە دیدارەکەدا باس لە گفتوگۆی لایەنەکان بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرا.

ئەمڕۆ سێشەممە ۲٠۲٥/۲/۲٥، د.ھێمن ھەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە ستیف بیتنەر، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە ھەولێر کرد و باسیان لە گفتوگۆی لایەنەکان بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرد و جەختیان لە ڕێککەوتن و نزیکبوونەوەی لایەنەکان و خێراکردنی ھەنگاوەکان کرد، بۆ ئەوەی کابینەیەکی خزمەتگوزار لەسەر بنەمای یەک حکوومەت و یەک پەرلەمان و یەک ھێزی پێشمەرگە لە پێناو بەرژەوەندی ھاووڵاتیان پێکبھێندرێت.

د.ھێمن ھەورامی ھەر لەدیدارەکەدا چوونی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و دیدار و کۆبوونەوەکان و ناوەڕۆکی سەردانەکانی لە کۆشکی سپی، وەزارەتی دەرەوە و ناوەندەکانی تینک تانک خستەڕوو، ھەردوولا کۆک بوون لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە دوولایەنەکان و پێشخستنی زیاتری ڕایەڵەکانی پەیوەندی کوردستان و ئەمەریکا.

ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عێراق و پێشھاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆی کونسوڵی گشتی ئەمەریکا و بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار