نێچیرڤان بارزانی پێشوازیى له باڵیۆزى نوێى ژاپۆن کرد

ھەولێر-KDP.info- نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2025/2/25 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ بەڕێز ئاکیرا ئیندۆ، باڵیۆزی نوێى ژاپۆن لە عێراق، وێڕاى به‌خێرهێنان، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ژاپۆن له هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه.
لای خۆیەوە، به‌ڕێز باڵیۆزی ژاپۆن خۆشحاڵیى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى و سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان نیشان دا و دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بایه‌خه‌وه له پهیوندییهكانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها هیواى خواست بتوانێت له ماوه‌ى ئه‌ركه‌كه‌یدا بره‌وى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانیان بدات.
هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسوڵى ژاپۆن له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.




