٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ڕۆژی سێشەممە 25ـی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئاكیرا ئێندۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق پێزانینی بۆ قوربانیدان و خەباتی گەلی كوردستان هەبوو و ستایشی سەقامگیریی بەرچاو و پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستانی لە بوارە جیاجیاكان كرد.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە و هاوكێشە نێودەوڵەتییەكان و كاریگەرییان لەسەر عێراق و چارەنووسی كورد لە سووریا ئاڵوگۆڕ كرا.

لەبەشێكی تری ئەو دیدارەدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی كوردستان و ژاپۆن كرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار