مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (محەممەد ساڵح دەوڵەتیار) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خاتوو (عائیشە خالید محەممەد)، ھاوژینی (محەممەد ساڵح دەوڵەتیار) پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.
بۆ ھەڤاڵی بەڕێز (محەممەد ساڵح دەوڵەتیار)
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھاوژینی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو، خاتوو (عائیشە خالید محەممەد)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، ھاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲٤ی شوباتی ۲۰۲٥




